سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.