پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی بەڕێزی خوالێخۆشبوو ( سەعد خالید )جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەزیری پێشووتری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/9/10