Skip to the content

سەرۆكی حكومەت قۆناخی دووەمی كۆڕنیشی زاخۆی كردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی كردەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری زاخۆ، ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشەكانی قۆناخی دووەمی كۆڕنیشی زاخۆی بەسەر كردەوە كە بەشێكە لە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵێكی گرنگی لە پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لە زاخۆ دەبێت.