سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەرکرد، کە ژمارەیان حەفتسەت و حەفتا و پێنج دەرچووی ساڵی خوێندنی (2023- 2024)ن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.