سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراقی دەکات
ئەمڕۆ شەممە 9/27 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاراس حەبیب كەریم ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا .