Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەخری کەریم، سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا.