سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سهعيد مبارك ئهلهاجرى، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى كرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.
سەعید ئەلهاجری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە .