پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خودای لە سەر بێت)

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خودای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/9/4