سەرۆکی حکومەت؛ جێی شانازییە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن
ئەمڕۆ شەممە 2/21، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کوردستانیان پیرۆز بێت. هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.
زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.