Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.