Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کيشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە. لەمڕووەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.