سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.