سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازاديی ئایینی بە سەرۆکایەتيی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان لهبارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و ئازادیی ئایينییان لە هەرێمی کوردستان نرخاند.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.