Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2/7، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.