سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس بارزان عەلی حەمە دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس بارزان عەلی حەمە کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.