سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى نوێی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى (UNESCO) کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
بەڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد.
سەرۆکی حکومەت داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.