سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.