Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/2 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، بیرو ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە .