Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵلا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەکە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.