سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، کە ڕۆژانی 19 - 23/ 1 بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی دەکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
هەروەها باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.