سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام، لەگەڵ تۆم بەڕاک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.