Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ خەلیفە عەبدوڵلا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە.

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە.