Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی میسر کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی کۆماری میسر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر کرایەوە و باس لە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح سیسی کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دواییانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابینکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.