Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسیی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامی ئیماراتی کرد بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ پشتگیریی هەردوو خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات دووپات کردەوە.

وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.