سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئۆستریا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان شتۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا ( نەمسا) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئۆستریا کردەوە.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.