سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 1/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی ئەسعەد تورکی سواری، نوێنەری هەمیشەیيی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.
لە دیدارەکەدا نوێنەری عێراق لە یونێسکۆ، کورتەیەیەکی لهبارەی کارو و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی یونێسکۆ خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگیی نوێنەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ڕێکخراوەکەدا کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کار و چالاکییەکانی نوێنەری عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کردەوە.