سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی میسر دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف ، کونسوڵی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا .
کونسوڵی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ، پيزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.