Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لەگەڵ دیک سخوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە . سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری . لەمبارەیەوە سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی هۆڵەندای کرد بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی.

لە تەوەرێکی دیکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر شەڕو ئاڵۆزییەکان دەربڕی و جەختیان لە کۆتاییهێنان بە پێکدادان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.