سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
سەرۆکی ئەرمەنستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان كرد.
سەرۆکی ئەرمەنستان هەروەها بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ یەریڤان.