Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانيی بەریتانیا کۆبووەوە

لە درێژه‌ى ‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ داڤۆس، ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی‌ نیشتمانیی به‌ريتانيا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و به‌ريتانيا . هەروەها جەخت لە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی کۆتاییهێنان بە پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و لەیەکتێگەیشتن.