سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران
ئەمڕۆ یەکشەممە 1/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان.