Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندی ئامەد سپۆر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد( ئامەد سپۆر ) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یانەکە ناهید ئەرەن کرد.
شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی یانەکە و کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو کە یەکێکە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەکانی تورکیا . هەروەها ستایشی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی بواری وەرزشیی و وەرزشوانانی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان کرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتیی و تەبایی لە نێوان گەلاندا . سەرۆکی حکومەت هەروەها دەستخۆشیی لە یانەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات کردەوە.