پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە
پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەین و هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادیی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ ماڵ و زێد و ناوچەکانی خۆیان.
پشتیوانیی گەلی کوردستان لە هەموو جیهان و بە تایبەتی ڕوڵی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و گرتنەبەری ڕێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، جێگەی شانازییە.
ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی سەرۆک و حکومەت و نوێنەر و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییهێنان بە گرژییەکان و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و سەقامگیری لە ناوچەکە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/1/30