پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ڕووداوەکانی حەلەب
ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتیی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە.
هیوادارین هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن. هەروەها هیوادارین سیستەمی حوکمڕانیی ئێستای سووریا لە ئاستی بەرپرسیارەتیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بۆ هەموو خەڵکی سووریا بێت.