بۆ هه‌ماهه‌نگی و پتەوکردنى پەیوەندییەکان و پیادەکردنى ستراتیژیى حکومەت، تایبه‌ت به یەکسانىی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد.
هەواڵەکان
حکوومەت و ئەنجوومەنی باڵای خانمان کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ی یوئێن دەکەن
كۆبوونەوەكانی نێوان حكومەت و رێكخراوەكانی ژنان بۆ دەستنیشانكردنی چالاكییەكانی پلانی كاری حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 1325 و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش، به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو
ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨ تاوتوێ کرا
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی تەكامول له‌لایه‌ن ئاژانسی USAID ی ئەمریكی، وۆركشۆپی ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان له عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.