Skip to the content

کار و چالاکییەکان

كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌رمينيا سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 27/9/2021،  ئارشاك مانۆكيان به‌رپرسى گشتى و ئاندرانك هاروتیونان جێگرى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ئه‌رمينيا له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كورديان كرد و، له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى پ.د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى پێشوازیيان لێكرا 

سه‌رۆكى نووسينگه‌ى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردیى كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31 ی ئابى 2021، د.ديندار زێبارى سه‌رۆكى نووسينگه‌ى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردیى كرد و له‌لايه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردیى پێشوازى لێكراو چه‌ند پرسێكى تايبه‌تیان تاوتوێ کرد.

ئه‌كاديمياى كوردى پرسەنامەى زاناى كورد پرۆفيسۆر كنياز ئيبراهيم ڕادەگەیەنێ

به‌داخ و په‌ژاره‌يه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوايى پرۆفيسۆر و زاناى گه‌وره‌ى كورد ( كنياز ئيبراهيم) مان بيست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ ئه‌كاديمياى كوردى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و بنه‌ماڵه‌ى  خوالێخۆشبوو ده‌كات.

ئه‌كاديمياى كوردى و وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوان باسيان له‌ كێشه‌ و ئاريشه‌كانى زمانى كوردى و كاروچاڵاكيى هاوبه‌ش كرد

رۆژى دووشه‌مه‌ 2/8/2021، م.حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عيد وه‌زيرى رۆشنبيرى و لاوان، سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد و له‌لايه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌لى بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى به‌گه‌رمى پێشوازى  لێكرا