به مەبەستی لەناوبردنی مین و پاشماوە جەنگیيە نەتەقاوەکان دەزگای گشتيى كاروبارى مین لە هەریەک لە پارێزگه‌کانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، بۆ نەهێشتنی مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی، بە سەدان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لەناو دەبات.
هەواڵەکان
لە ڕێگەی دەزگای گشتيی کاروباری مینەوە بە دەیان مین و پاشماوەی جەنگی لەناوبران
دەزگای گشتيی کاروباری مین داوا لە هاووڵاتیيان دەکات لە کاتی بینینی هەر جۆرە مین و تەقەمەنیيەک، لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە، پەیوەندی بە گهرمههێڵى بێبهرانبهرى ژمارە ۱۸۲ى تایبەت بە دەزگای گشتيی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکەن.
لە پارێزگه‌ی سلێمانی پێنج کێڵگەمین دوای پاککردنەوەيان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانه‌وه
دەزگای گشتيی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەریيهوه خەریکی پاککردنەوە و لەناوبردنی مین و تەقەمەنین.
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران حه‌وت كێڵگهمین دوای پاككردنه‌وه‌یان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرانه‌وه
له‌و كێڵگهمینانهدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبراون و هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، كه بریتی بوون له هه‌زار و ٤٦٢ مینی دژهكهسی و مینی دژه‌تانك و (١٢،٩٠٠)، ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه‌ی جۆراوجۆر، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مینلابه‌ری هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و له‌ناوبراون.
دەزگای گشتيی کاروباری مین دەیان زەويی پاککراوه ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکاتەوە
لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگه‌ی گشتيی کاروباری مین، بۆ پرۆسەی پاکسازيی مین، لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بە دەیان پارچە زەويی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونه‌وه.