ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی هۆشیارییەوە، هەڵمەتی چڕی بۆ گەیاندنی پەیامەکانی هۆشیاری لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی دەست پێکرد.
هەواڵەکان

لە سلێمانی کێڵگەمینێک دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، پارچە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەمین بووە، ڕادەستی خاوەنەكەی کردەوە.

دەزگای مین بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگی لە پارێزگای سلێمانی لەناو برد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لە ڕێگەی تیمەکانیەوە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، توانییان بە سەرکەتوویی سەدان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو، کە مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتییانی سنوورەکە لەناو ببەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی سێ کێڵگەمینی پاک کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی پارچە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەمین بووە؛ بەناوی ڕەباییەی پانکی ئاکۆیان، لە گوندی حاجیاوای سەر بە شارەدێی حاجیاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

دەزگای مین ژمارەیەک تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە سەر ڕێگە سەرەکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە دادەنێت
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، تیمەکانی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتیکردنی قوربانییانی مین، بەمەبەستی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، هەستان بە دانانی چەند تابلۆیەکی هۆشیارکردنەوە.

ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو لەناو بران
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ئەنجامی بەردەوامی پرۆسەی پاکسازیی مین و تەقەمەنی، ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیووی لەناو برد.

لە سنووری پارێزگهی سلێمانی کێڵگەمینێک دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢حوزەیرانی ٢٠٢٥، لێژنەی "ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان" هەڵستان بە ڕادەستکردنەوەی پارچە زەوییەک کە پێشتر کێڵگەی مین بووە، بەناوی سەرچاڵایی A لە گوندی زڕگوێزی گەورە سەر بە شارەدێی تانجەرۆ لە پارێزگای سلێمانی.

کێڵگەمینى "زهويى فهتاح" له ئيدارهى سهربهخۆى گهرميان دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە
ڕۆژى دووشەممە ٢ى حوزەیرانی ٢٠٢٥، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى گەرمیان، کێڵگەمینی (زەويی فەتاح)يان لە گوندی شاکەل، ڕادهستى خاوهنهكهى كردهوه.

بهڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر بە هەزاران مین و تەقەمەنی لەناو دەبات
ئهمڕۆ يهكشهممه ١ى حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، هەزاران مین و تەقەمەنی، کە لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین لە مانگی ڕابردوو هەڵگیرابوونەوە، لهناوبرد.

زیاتر لە دوو هەزار مین و پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە چالاکییەکدا ٢١٧٥ مین و پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناو برد.