بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لە ڕێگەی تیمەکانیەوە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، توانییان بە سەرکەتوویی سەدان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو، کە مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتییانی سنوورەکە لەناو ببەن.
هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی سێ کێڵگەمینی پاک کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، هەستان بە ڕادەستکردنەوەی پارچە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەمین بووە؛ بەناوی ڕەباییەی پانکی ئاکۆیان، لە گوندی حاجیاوای سەر بە شارەدێی حاجیاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

دەزگای مین ژمارەیەک تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە سەر ڕێگە سەرەکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە دادەنێت
ڕۆژی سێشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، تیمەکانی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتیکردنی قوربانییانی مین، بەمەبەستی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، هەستان بە دانانی چەند تابلۆیەکی هۆشیارکردنەوە.

ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو لەناو بران
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ئەنجامی بەردەوامی پرۆسەی پاکسازیی مین و تەقەمەنی، ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیووی لەناو برد.