Skip to the content

هەواڵەکان

تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە سەرانسەری کوردستان لە گەیاندنی پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە بەردەوامن

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی هۆشیارییەوە، هەڵمەتی چڕی بۆ گەیاندنی پەیامەکانی هۆشیاری لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی دەست پێکرد.

لە سلێمانی کێڵگەمینێک دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، پارچە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەمین بووە، ڕادەستی خاوەنەكەی کردەوە.