دەزگای گشتيی کاروباری مین وەک پیشەی سەرەکيی لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دووهەفتەدا، لە سەرانسەری کوردستان، لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین، بە سەدان مین و تەقەمەنی، دوای پووچەڵکردنەوەیان سەرجەمیان لەناو دەبات.
هەواڵەکان
لە گەرمیان دوو کێڵگەمین دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - گەرمیان، بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینی (گۆزە کوڵ) لە ناحیەی ڕزگاری، پاش پاککردنەوەی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەزگاوە ڕادەستی خاوەنی زەوییەکە کرایەوە.
ڕادەستکردنەوەی زەویيه پاککراوەکان لە مین و تەقەمەنی لەلایەن دەزگای گشتيى كاروبارى مینەوە بەردەوامن
ڕۆژى سێشەممە ٩ى ئەیلوولی ٢٠٢٥، دەزگای گشتيی کاروباری مین سێ کێڵگەمینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کردەوە.