ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين چه‌ندان تابلۆی هۆشیارکردنەوهيان له شاڕێكان داناوه، تاوه‌كوو هاووڵاتييان له ناوچه مه‌ترسيداره‌كان خۆيان به دوور بگرن.
هەواڵەکان

سەدان مین و پاشماوەی جەنگی لەناو بران
ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين ڕايدهگهيهنێت، هاووڵاتييان له كاتى بينينى مين و ته‌قه‌مه‌نى، ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن به خۆڕاييى په‌يوه‌ندى به گهرمههێڵى ژماره (١٨٢)ی دەزگای مینه‌وه بكه‌ن.

تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی دەزگای گشتيی کاروباری مین لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیيان بەردەوامن
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی دەزگای گشتيی کاروباری مین، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیيە گشتیيەکانی سنووری پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، بەردەوامن لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیيان لە مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی.

دەزگای گشتيی کاروباری مین لە هەوڵی بێ‌وچان دایە بۆ لەناوبردنی پاشماوە جەنگیيە نەتەقیوەکان
بە مەبەستی پووچەڵکردنەوە و نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیيان، دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە (EOD)، بەردەوام لە هەوڵی بێ‌وچان دان، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیيە نەتەقیوەکان.

دەزگای گشتيی کاروباری مین سەدان پاشماوەی تەقەمەنی و جەنگی پوچەڵ كرده‌وه
تيمه‌كانى پوچه‌ڵكردنه‌وه له ده‌زگه‌ى گشتيى كاروبارى مين، داوا لە هاووڵاتیيان دەکەن لە کاتی بینینی هەر پاشماوەیەکی جەنگی، بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکەن و لێی نزیک نەبنەوە، بەڵکوو پێویستە پەیوەندی بە هێڵی گەرمی خۆڕایيی ١٨٢ی دەزگه‌ی مینەوە بکەن.

ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین هه‌زاران مه‌تر زه‌وی پیسبوو به مین و ته‌قه‌مه‌نی نیشانه‌ڕێژ ده‌كات
ده‌زگه‌ی مین له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار مه‌ترى نیشانه‌ڕێژ كردووه و پرۆسه‌كه‌ش له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ئەنجومەنی کارگێڕی دەزگه‌ی گشتيی کاروباری مین لەسەر پرسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ده‌زگه‌كه کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی کارگێڕی دەزگه‌ی گشتيی کاروباری مین لەسەر پرسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ده‌زگه‌كه کۆدەبێتەوە.

دەزگای گشتی کاروباری مین ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی رابردوو ڕادەگەیەنێت
بەراورد بە ساڵی پێشتر ڕووبەری پاککراوە بە مین و تەقەمەنی زیادی کردووە وبه هه‌زاران مین و تەقەمەنیش لە ناوبراون، هەروەها ژمارەی شەهید زیاتر و کەم ئەندامبووانیش به‌راورد به ساڵی پێشتر کەمتربووه.