دەزگای گشتيی کاروباری مین بۆ نەهێشتنی مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی، سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگيیە نەتەقیوانەی، لە ئەنجامی پاکسازيی مین هەڵیان دەگرێتەوە، لە پرۆسەیەکی تەقینەوەی سەرکەواتووانەدا لەناویان دەبات.
هەواڵەکان

پرۆسەی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامی هەیە
ڕۆژى دووشەممە ١٢ى ئایاری ٢٠٢٥، دەزگای گشتيی کاروباری مین لە درێژەی کاروچالاکیيەکانیدا، لە پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو، دوای پووچەڵکردنەوەیان، سەرجەميان لەناوبردن.

دوو كێڵگهى مين دواى پاككردنهوهيان ڕادهستى خاوهنهكانيان كرانهوه
شايانى باسه دەزگای گشتيی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵەکانی چڕکردوونهتەوە بۆ نەهێشتنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، لەپێناو پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان له مین و تەقەمەنی.

دەزگای گشتيی کاروباری مین دەیان تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە ڕێگە سەرەکیيەکان دادەنێت
ئەم تابلۆیانە دانیشتووان و ئەو هاووڵاتیيانەی سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن ئاگهدار دەکاتەوە سەبارەت بە هەبوونی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنيی لە سنوورەكه.

ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لە سەرانسەری کوردستان لەناوبران
لە بەردەواميی کاری پاکسازيی مین لە کێڵگەمینەکانی هەرێمی کوردستان، بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو، کە مەترسی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیيان، لەلایەن تیمەکانی دەزگای مینەوە سەرجەمیان لەناوبران.

دەزگای گشتيى كاروبارى مین لە شارۆچكهى سیدەکان و ناحیەی دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناوبرد
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، لە دوو ئەرکی جیادا لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەزى ناحیەی دیانا و گوندی (مجێسەر)ى قەزای سیدەکان، لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا (٨٢) هەشتا و دوو مین و (١٢) پاشماوەی جەنگیيان لەناوبرد و تەقاندیانەوە.

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پووچەڵ کردەوە
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی، کە لەسەر ڕێگە و نزیک شوێنە گەشتیارییەکان بوون، پووچەڵ کردەوە.

دهزگاى گشتيى كاروبارى مين بهردهوامه له پاككردنهوهى ناوچه مينڕێژكراوهكان
دەزگای گشتيی کاروباری مین ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری و ڕێکخراوەکانی بواری مین، لە هەوڵدایە زۆرترین کێڵگەمین پاک بکاتەوە و مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی لەسەر دانیشتووانی کوردستان کەم بکاتەوە.

پرۆسەی لابردنى مين لەنێو سنووری پرۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاريی سۆران بەردەوامە
تاكوو ئێستا نزيكهى ٢٠%ى كيڵگهمينهكان پاككراونهتهوه و ٢٥٩ مينى دژهكهسى دۆزراونهتهوه.

دەزگای گشتيی کاروباری مین له پاككردنهوهى زهويى مينڕێژكراو بهردهوامه
چەند پارچە زەویيەک، كه لەلایەن تیمەکانی دەزگای گشتيی کاروباری مین و ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی "ئامۆژگاريی مین"هوه كارى پاككردنهوهيان بۆ كرابوو، ڕادهستى خاوهنهكانيان كرانهوه.