دەزگای مین: لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لە كوردستان بەردەوامی هەیە
دەزگای گشتی كاروباری مین لە رێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی سنوری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان رۆژانە بەردەوام لە كاردایە بۆ پوچەڵكردنەوەو لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی كە مەترسی هەمیشەین بۆ سەر خەڵك و خاكی كوردستان.
تیمەكانی مینلابەری سەرەڕای مەترسیەكانی پەتای كۆڕۆنا و لەكاتی پشووی فەرمیش لە ئەركدان بۆ لەناوبردنی هەر مەترسیەك كە رووبەرووی هاوڵاتیان دەبێتەوە بۆ ئەومەبەستە:.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانیدا سەد و نەوەد پارچە مین و تەقەمەنی لە قەزای قەڵادزێ لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری منی سلێمانی لەسنووری شارەدێی هێرۆ توانرا لەناوببرێن، تەقەمەنیەكان بریتیبوون لە: (3 مینی دژە تانك لە جۆری 'Type 72'؛ 1 گولە تۆپی 155 ملم؛ 2 گولە تۆپی 130 ملم؛ 2 گولە تۆپی 105 ملم؛ 1 گولەی 'HESH' 160 ملمی دژەتانك؛ 1 گولە هاوەن 120 ملم؛ 8 گولە هاوەن 100ملم؛ 14 گولە هاوەن 82 ملم؛ 92 گولە هاوەن 60 ملم؛ 2 رومانەی دەستی؛ 2 گولەی 'SP69'؛ 9 گولەی 'PC'؛ 39 فیوزی 'PP'؛ 3 مینی 'VS9' دژەكەسی؛ 7 مینی 'VS5' دژەكەسی؛ 2 مینی 'VS4' دژەكەسی؛ 1 مینی 'M19' دژەكەسی؛ 1 مینی 'VS22' دژە تانك؛ 1 مینی 'VS1.6' دژە تانك).
لەبەردەوامی بەدەمەوە هاتنی داواكاری فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانی بەرێز بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێرلەناحیەی دیانا سەربە قەزای سۆران .مینێك.لەجۆری ،VS50،كە بووبە هۆكاری ڕاوستانی كاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی وێستگەی ئاوی سەروچاوەی دیانا .لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان مینەكەپوچەڵكرایەوە و لەناوبرا,
لە میانەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانیدا و دوابەدوای داواكاری بەرپرسانی پاسەوانی سنوور لە سنووری قەزای پشدەر سەبارەت بە دەركەوتنی مینێكی جۆری 'M16' لەكاتی نۆژەنكردنەوەی كۆنە رێگایەكدا.بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانی تیمێكی رووپێوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی شوێنەكەیانكرد و لە نزیك مەرزی كێلێ مینەكە لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلیمانی لەشوێنی خۆیدا لەناوبرا.
لەبەردەوامی بەدەمەوە هاتنی داواكاری هاوڵاتیان وێڕای پشووی جەژن لەسەر فەرمانی بەرێز بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر،لەناحیەی سیدەكان سەربە قەزای سۆران .مینێك .لەجۆری ،VS50،كەمەترسی بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو.لەگوندی ژووژیلە نزیك ڕێگای سەرەكی .لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان توانرا چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت و لەناو ببرێت
لەلایەكی ترەوە لەناحیەی حاجی ئۆمەران سەر بە قەزای چۆمان ژمارەیەك پارچەتەقەمەنی كەمەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو. پێكهاتبوون لە دوو مین لەجۆری . V69وگولەیەكی.RP7.لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان
توانرا چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت