سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەرێوەبەری كۆمپانیای مەندۆ دەكات
![](/media/3718/jabarmustafa-receivemandocompanymanager.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132514783900000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازیان لە د.كاروان بەرێوەبەری كۆمپانیای مەندۆ کرد كە تایبەتە بە پاكسازی مین .
لە دیدارێكیدا سەرۆكی دەستە رایگەیاند لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی بۆ زووتر لە ناوبردنی مین ئامادەی هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەكین بۆ كۆمپانیاو رێكخراوەكانی بواری مین لە كوردستان بە پێی رێنمایی و یاساكانی دەزگای گشتی كاروباری مین.