سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەڕلەمانی كوردستان دەكات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە عوسمان سێدەری لە لیژنەی كەمئەندامان وزكری زێباری لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەڕلەمانی كوردستان كرد.
لە دانیشتنەكەدا تاوتوێی مافی كەم ئەندامانی مین و تەقەمەنی و یاسای ماف و ئیمتیازەكانی پیشەوەرانی مین كرا كە لە پەڕلەمانیكوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازاتی پیشەوەرانی مین و كەم ئەندامان.