دەزگای مین لە دوومانگی رابردوودا سەرەڕای كەمی دەوام و بوونی فایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام بووە لە لەناوبردنی تەقەمەنی و پاككردنەوەی خاكی كوردستان
دەزگای گشتی كاروباری مین لە رێگەی تیمەكانی مینلابەریەوە لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان رۆژانە لە كاری بەردەوام دان بۆ هەڵگرتنەوەو لە ناوبردنی مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی كە هەرەشەی بەردەوامن لەسەر گیانی هاونیشتیمانیان.
لەماوەی دوومانگی رابردووشدا هەزاران مین و تەقەمەنی نەتەقەویان لەناو بردووە كە سەرجەمیان مەترسی بوون بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان هەروەها بە هەزاران پارچە تەقەمەنیان گواستۆتەوە بۆ كۆگاكان مەبەستی لە ناوبردن.
بۆ ئەومەبەستە بەرێوەبەرایەتی كاروباری مین لە سنوری پارێزگای هەولێر چەندین مین و تەقەمەنی نەتەقیوو پوچەڵكردۆتەوە
لە دەڤەری برادۆست ژمارەیەك پارچەتەقەمەنی كە مەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو. پێكهاتبوون له ڕۆكێتێك، گولە تۆپێكی 122ملیمی و، مینێك لە جۆری VS 50 . لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان پوچەڵكرانەوە.
هەروەها لە كاتی هەڵ كۆڵینی بیرێك لەگوندی بادلیان سەربە شارۆچكەی دیانا. .ژمارەیەك تەقەمەنی دەركەوتن.كە پێكهاتبوون لە 6 گولەی 60ملیمی و4پیدی فیوز لەگەڵ 1گولەی ئاربیجی كە بۆ سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دەگەرێتەوە. لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان توانرا چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت.
لەلایەكی ترەوە لەدەشتی بەرازگر سەربە دەڤەری برادۆست مینێكی دژەتانك كە دڵەڕاوكێ و ترسی لای هاوڵاتیانی ناوچەكە دروست كردبوو . لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان لە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/هەولێر.توانرا لەناو ببرێت و مەترسیەكە كۆتایی پێبهێندرێت.
هەر لە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/هەولێر...لەبناری چیای حسن بەگ زیاتر لە(40)مین جۆراوجۆر كەلەنێویاندا (2)مین لە جۆری دژە تانك ..لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان پوچەڵكرانەوە
لە سنوری پارێزگای سلێمانیش تیمەكانی مینلابەری سەر بە بەرێوەبەرایەتی كاروباری مینی سلێمانی رۆژانە بە بەردەوامی خەریكی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنین بۆ ئەومەبەستە سەدان مین و پارچە تەقەمەنی نەتەقیویان پۆچەڵكردۆتەوە
چەند مین و تەقەمەنییەك لەلایەن ئاسایشی سڵێمانی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی كرا بەمەستی دوورخستنەوەی مەترسیەكانی.. ، تەقەمەنییەكان لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرگیران و دوای چارەسەركردنیان گواسترانەوە بۆ كۆگای مین و تەقەمەنی لە چەمچەماڵ. تەقەمەنیەكانیش بریتیبوون لە: (1 كاتیۆشا 106ملم ؛ 1 گولە هاوەنی 100 ملم؛ 4 گولە هاوەنی 60 ملم؛ 1 مینی VS-50).
هەر لە پارێزگای سلێمانی لە میانەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانیدا،. لە ناوچەی "تاوێر بەرز"ی سەر بە شارەدێی قادر كەرەم، كە 42 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی چەمچەماڵەوە دوورە زیاتر لە 200 پارچە مین و تەقەمەنی لەڕێگەی تەقاندنەوەوە و لەلایەن تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە لەناوبران.جێگەی ئاماژەیە سەرجەمی مین و تەقەمەنییە لەناوبراوەكان لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانییەوە و لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنتینەدا لە ئەنجامی بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیانەوە پوچەڵكرابوونەوە و لە كۆگای بانی مەقان هەڵگیرابوون.
دەست بەسەر چەندین تەقەمەنی نەتەقاو دا دەگیرێت دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناوەندی قەزای شارباژێڕ بەهۆی دەستكاریكردنی مین و تەقەمەنییەوە گیانی لەدەستدا لەسەر داواكاری قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ بە نووسراویان ژمارە 23/1374 لە 6/7/2020 و بەفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانی بەڕێز 'موحسین شێخ عەبدولكەریم بەرزنجی' تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەمەبەستی بەدواداچوون گەیشتنە ناوەندی قەزای شارباژێڕ. تیمی ئاماژەپێدراو بەیاوەری پۆلیسی قەزاكە پشكنینی بۆ ماڵی هاوڵاتی و شوێنی ڕووداوەكە كرد كە لە گەڕەكی 'بەری ماڵان'ی ناوەندی قەزاكەدایە و دەرەنجام ئەم تەقەمەنیانە دۆزرایەوە:
(۲ گولە فاس؛ ۱٠ گولە هاوەنی ۸۲ ملم؛ ۱۹ گولە هاوەنی ٦٠ ملم؛ ۳ گولەی ٥۷ ملم؛ ۸٤ مینی ڤالمارا؛ ۱ مینی ڤی ئێس ـ٥٠؛ ۱ كیلۆگرام تەقەمەنی؛ ۱ گولە هاوەنی ۱۲٠ملم).
تیمی ئاماژەپێدراوی تەقاندنەوە مەترسییەكەیان دوورخستەوە و مین و تەقەمەنییەكانیان گواستەوە بۆ كۆگای بانی مەقانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی سلێمانی، تاكو لە دەرفەتێكی گونجاودا چارەسەربكرێت. و دووربێت لە روودانی نەخوازراوی لەو شێوەیەی روویدا.
دوای ئەوەی درەنگانێكی سەرلەئێوارە لە رێگەی هاوڵاتییانی گەڕەكی پێنجوێنی سەروو لە شارۆچكەی پێنجوێن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگاداركرایەوە لە بوونی مینێكی دژە تانك لە جۆری (VS2.2).. دەستبەجێ و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانیەوە تیمی "15"ی مینلابەری دەستی راسپێردرا بەمەبەستی بەدواداچوون. هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی نائاسایی دەوام و رەوشی نەخوازراوی تەندروستی ناوچەكەوە نەتوانرا مینەكە پوچەڵبكرێتەوە، بەڵام تیمی ئاماژەپێدراو مەترسییەكەیان دوورخستەوە و مینەكەیان رادەستی ئاسایشی پێنجوێن كرد، تاكو لە دەرفەتێكی گونجاودا چارەسەربكرێت.
لە لایەن هاوڵاتییەكی دانیشتووی گوندی دەڵەمەڕ لە پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی چەند تەقەمەنییەك لەژێر زەوی و لەشوێنی بەجێگەیاندنی پرۆژەیەكی ئاژەڵداریدا.. دەستبەجێ و بەفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانی، تیمی ئامێری میكانیكی و مینلابەری دەستی و تیمی تەقاندنەوە (EOD) راسپێردران و بە چاودێری تیمی دڵنیایی جۆری تەقەمەنییەكان چارەسەركران، تەقەمەنییەكان بریتیبوون لە: (5 گولە تۆپی 155 ملم؛ 14 گولە هاوەنی 130ملم؛ 1 فیوز).
لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانیدا و لەسەر داواكاری "ناوەندی ئیدارەكانی سلێمانی" سەر بە هێزەكانی حەفتای وەزارەتی پێشمەرگە.. زیاتر لە 2800 پارچە تەقەمەنی كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە كۆكرابوونەوە و مەترسی تەقینەوە و ئاگرخستنەوەی هەبوو، لەڕێگەی تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە و لە ماوەی سێ رۆژ كاری بەردەوامدا جیاكرانەوە و پۆلێنكران. لەنێو تەقەمەنییە پۆلێنكراوەكانیشدا 272 گولە هاوەنی فسفۆڕی كە مەترسی زیاترە: (170 گولە هاوەنی 60 ملم؛ 73 گولە هاوەنی 82ملم؛ 3 گولە هاوەنی 100ملم؛ 26 گولە هاوەنی 120ملم) بەشێوەیەكی كاتی چارەسەركران و لە مەترسی تەقینەوە دوورخرانەوە.
و دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاورباری مینی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە هەبوونی گولە تۆپێكی "106 ملم" لە بنكەی پۆلیسی باشماخ.. دەستبەجێ تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕەچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چوونە شوێنەكە و تەقەمەنییەكە چارەسەركرا.
لە ئیدارەی گەرمیانیش بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان چەندین پرۆژەی ئابوری و خزمەتگوزاریان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی پاككردەوە و دەیان مین و تەقەمەنیان لە ناوبردووە
لە چوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگای گشتی كاروباری مین و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/گەرمیان لە چالاكییەكی تایبەتدا هەستا بە تەرخانكردنی ئامێرێكی حەفارە بۆ چەند رۆژێك بە مەبەستی بەشداریكردن لە پتەوكردنی سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری میحوری گەرمەسێر
لەناوبردنی ژمارەیەك تەقەمەنی لە گەرمیان ژمارەیەك پارچە تەقەمەنی دۆزراوە لە گوندی حەوشكوڕوی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو بە سەركەوتوویی لەناوبران.
ئەم تەقەمەنییانە كە بریتی بوون یەك گوللەهاوەن و یەك گوللەتۆپ و یەك بۆمبی هێشوویی لە ئەنجامی گەڕانی تیمەكانی رێكخراوی هاندیكاپی نێودوڵەتی دۆزرانەوە و بە سەرپەرەشتی پسپۆرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان لەناوبران.
لەلایەكی ترەوە لە گەرمیان لەناوبردنی سەدان پارچە تەقەمەنی لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/گەرمیان سەدان پارچە تەقەمەنییان لە گەرمیان لەناو برد.
لە چالاكییەكی تایبەتدا، تیمەكانمان هەستان بە كۆكردنەوە و لەناوبردنی كۆی (٢٤١) پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر كە لە جبەخانەیەكی كۆنی سەربازی لە سەر شاخی بەمۆ لە ناحیەی مەیدان دۆزرانەوە. ئەم چالاكییە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان ئەنجام درا.
سەرەڕای سنورداری دەوامی فەرمی و راوەستانی چالاكییە ئاساییەكان بەهۆی رێكارە تەندروستییەكان، تیمەكان بەردەوامن لە چارەسەركردنی ئەو مەترسییانەی دەبنە هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر سەروماڵی هاووڵاتیان.
هەر لە گەرمیان رووبەرێك بۆ پرۆژەیەكی پەرەپێدان لە گەرمیان پاك كرایەوە لەلایەن تیمەكانی پاكسازیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/گەرمیان كۆتاییان هێنا بە چالاكییەكی پشكنین و پاككردنەوەی مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە ناوچەیەكی گەرمیان كە بڕیارە پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبای تێدا ساز بكرێت. تیمەكانمان سەركەوتووانە كۆی رووبەری (٢١٧،٥٠٠ م٢) پاك كردەوە و دڵنیایی سەلامەتییان لەسەری دا بۆ ئەوەی پرۆژەیەكی پەرەپێدانی لەسەر ئەنجام بدرێت.
ئەم چالاكییە لە بەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە گوندی حەسیرەی ناحیەی سەرقەڵا ئەنجام درا وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پرۆژەیەكی راكێشانی بۆری گاز و دامەزراندنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا.