بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاكردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە پارێزگای دەهۆك لە ناوبران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٤ بە ئامادەبوونی بەرێز جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە یاوەری عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكینكی و حەسەن بێسفكی بەرێوەبەری گشتی كاروباری مین/ دهۆك بەوەكالەت، بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاكردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە گوندی (رەشی وەرێ) سەر بەناحیەی زاوێتە لە پارێزگای دەهۆك دوای هەڵگرتنەوە وپوچەڵكردنەوە لەلایەن تیمەكانی تەقاندنەوە(EOD) سەرجەمی لەناوبران، كە تەقەمەنیەكان پێك هاتبوون لە ١٢١مین و گوللە تۆپ و پاشماوەی جەنگی نەتەقیوو خۆی لە تەن و نێوێك دەدا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی دەزگا وێڕای پیرۆزبایی ئەورۆژە و دەستخۆشی لە تیمەكانی مینلابەری و پیشەوەرانی مین تیشكی خستە سەر بەردەوامی كاركردنی دەزگای مین لە پێناو پاككردنەوەی خاكی كوردستان و نەهێشتنی مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی لەكوردستان، بۆ ئەومەبەستە تواندراوە، نزیكەی(%٦٥)ی خاكی پیس بووی هەرێمی كوردستان پاك بكرێتەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە ملیۆنان مەتر دووجا زەوی كە لە ئێستادا بەكاردەهێنرێت بۆ كشتوكاڵ و پڕۆژەی گەشتوگوزار وخزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری كە خۆشبەختانە هیچ مەترسیەكی لەسەر نەماوە.
دەزگای گشتی كاروباری مین رۆژانە بەردەوامە لە پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان، ئەو مین و تەقەمەنیانەی مەترسی لەسەر رێگە و گیانی هاوڵاتیان درووست كردووە لەلایەن تیمەكانی مینلابەری پوچەڵدەكرێنەوەو لە ناودەبرێن.