سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین کۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكهوتی ٢٠ی کانوونی یەکەمی٢٠٢١ ، جەبار مستەفا بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا و عوبێد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی دەزگای مین پێشوازییان له جاک مۆرگان بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین لە عێراق و وەفدی هاوڕێی کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاری و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان دەزگای مین و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ماگ) کرا دواتر تاوتوێی دواین پێشهات و بەرنامەی کاروباری مین لەهەرێمی کوردستان و هەروەها داڕشتنی پلانی کارکردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین(ماگ)لە سنووری پارێزگای دهۆک کرا .
لە بڕگەیەکی تری دانیشتنەکەدا باس لە سەر چۆنیەتی فەندی ڕێکخراوی ماگ بۆ کوردستان لە ساڵی٢٠٢٢ کرا کە ڕێکخراوی ناوبراو کاری تێدا دەکات ، هەروەها باس لە کردنەوەی ئۆفیسی ڕێکخراوی ماگ لەپارێزگای دهۆک و بە گەڕخستنەوەی چوار تیمی مینلابەری لەو سنوورە بۆ ساڵی٢٠٢٢ کرا، پاشان باس لە کردنەوەی خولی ڕاهێنان بەتایبەت خولی دڵنیایی جۆری و خولی لەناوبردنی تەقەمەنی بۆ کارمەندانی دەزگای مین کرا