سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سوپاس و پێزانین ئاراستەی فەرمانگە و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە پای ئەو هەوڵ و كارە بەردەوامەی فەرمانگە و رێكخراوە نێودەوڵەتیانەی بواری كاروباری مین كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، سوپاس و پێزانینی دەزگای گشتی كاروباری مینی بەخشی بە كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان، كە بەردەوامن لە كاری هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی.
سەرۆكی دەزگای مین هیوای خواست چۆن ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیانە لە رابردوودا هاوكاربوون لە هۆشیاركردنەوەو پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە داهاتوودا رۆڵی زیاترو گرنگتر بگێڕن بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموولایەك هاوڵاتیانی كوردستان دووربخەینەوە لە مەترسیەكانی مین و پاشماوە جەنگیەكان.